۱٦ پەیكەرە بچوكەكەی بۆداپێست

کەلتوور

16/06/2022     ژمارەی بینراو 275

هانا چۆمانی

لە بۆداپێست (پایتەختی هەنگاریا) ۱٦ پەیكەری بچوك هەیە، كە بەشێوەیەكی باڵای هونەری دروستكراون لە ۱٦ شوێنی جیاواز وەك مۆدێرن ئارت دانراون.

ئەو ۱٦ پەیكەرە هەریێكەیان وەك هێما و رەمزێكە لەو وڵاتە، بەڵام لە ۱٦ شوێنی جیاواز لە بوداپێست دانراون، دەبێت تایبەت بەدوایان بگەڕێیت تاوەكو دەیاندۆزیتەوە.

یەكێك لەوانە ئەو تانكە بچوكەیە كە وێنەم لەگەڵی گرتووە، لولەی تانكەكە بەرەو خوارەوەیە و تێكشكاوە، لەبەرانبەر پەرلەمانی بوداپێست دانراوە، وەك هێمایەك بۆ كۆتایی هاتنی جەنگ لەو وڵاتە.

بۆچی ۱٦ پەیكەر و لە ۱٦ شوێنی جیاواز؟، لەوڵامی ئەو پرسیارەم، هۆكارەكە بۆ ئەوەیە، تاوەكو سەرنجی گەشتیاران رابكێشیت و بەهۆی گەڕان بەدوای پەیكەرەكانەوە، شوێنی دیكە ببین و خەرجی گەشتیاران بەسەر شارەكەدا دابەشبێت، نەوەك تەنها لە نێوچەیەك بیت. هەروها گەشتیاران بەهۆی گەڕانیان بە شارەكە خەرجی زۆرتر بكەن.

پەیكەرە هونەرییەكانی لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرتاش (میهاڵی كۆلۆدكۆ)، دروستكراون، كە هاوڵاتییەكی هەنگاری بەڕەگەز ئۆكراینییە، هەر پەیكەرێك مانا و مێژووی خۆی هەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن