لەندەن.. خۆپیشاندانی فراوان لەدژی خراپبوونی بژێوی ژیان بەڕێوەچوو

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین –

لە خۆپیشاندانێكدا كە لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا دژی سەختبوونی بژێوی ژیان بەڕێوەچوو، داوا لە حكومەت كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، چاكسازی لە مووچەی هاووڵاتیاندا بكات.

خۆپیشاندانەكە، كە بەبەشداری هەزاران كەس لەلایەن یەكێتیی سەندیكاكان (TUC) رێكخرابوو، لە شاری پۆرتلاند پلەیس دەستیپێكردو دواتر خۆپیشاندەر نزیكەی سێ كیلۆمەتر بەپێ رۆیشتن و گەیشتنە گۆڕەپانی پەرلەمان.

لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا چەندین دروشم دژ بە حكومەت وترایەوەو خۆپیشاندەران لەبەردەم نوسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بە وتنەوەی دروشمی جیاواز ناڕەزایەتیان دژ بە سەرۆكوەزیران، بۆریس جۆنسۆن دەربڕی.

لە وتارێكەیدا لە گۆڕەپانی پەرلەمان، سو فێرنز، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی سەندیكاكانی بەریتانیا، داوایكرد وەك وەڵامێك بۆ بەرزبوونەوەی تێچوونەكان، مووچە زیاد بكرێت.

وتیشی: " قەیرانی تێچووی بژێوی ژیان كاریگەری گەورەی كردووەتە سەر كرێكاران و هەموو شتێك بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات. بەڵام مووچەی ئێمە بەرزنابێتەوە".

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراكەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هەڵاوسان لە بەریتانیا بەرزترین ئاستی لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا تۆماركرد و گەیشتە 9%.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن