grey's anatomy
ڕاچڵه‌كین-
به‌رهه‌مهێنه‌رانی درامای" grey's anatomy " ژماره‌یه‌ك له ده‌مامك و ده‌سته‌وانه‌ی پزیشكی كه له دراماكه‌دا به‌كاریان هێناوه به‌خشیان به‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن.
به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌م درامایه"كریستا ڤیرنۆف" ده‌ڵێت" گریس ئه‌نه‌تۆمی" كه 15 ساڵ به‌ر له ئێستا له كه‌ناڵی ABC نمایشكرا ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێویستیه پزیشكیه‌كانمان پاراستوون كه له دراماكه‌دا به‌كارمان هێنابوون و له ئێستادا پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ین له‌بواری پزیشكیدا كار ده‌كه‌ن.
هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری درامای"گود دۆكته‌ر" كه له ڤانكۆڤه‌ر كاری وێنه‌گرتنی بۆ كرا سه‌دان ده‌مامك و جلوبه‌رگی تایبه‌تی پزیشكی دراماكه‌یان به‌خشی به دانیشتوانی ئه‌م شاره.