یاسای هەمواری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرا

کوردستان

22/06/2022     ژمارەی بینراو 203

راچڵەكین-

یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا.وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ یاساكەی پێشوو ماوەی دوازدە ساڵ بوو كاری پێدەكرا بۆیە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمدا بە پێویستی زانی یاسایەكی نوێ كە لەگەڵ سەردەم بگونجێت پێشنیار بكات.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا كە بەسەرۆكایەتی د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو، تیایدا یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بەو یاسا نوێیەی ئەمڕۆ پەسەند كرا، رایگەیاند:" ئەم یاسا نوێیەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشتر لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ و شارەزا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كاری تێدا كرا و دوای ئەوەی ڕێكارە یاساییە پێویستەكانی بڕی، نێردرایە پەرلەمان و دواتر لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە كرا و ئەمڕۆش پەسەند كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن