گەنجێكی كورد لەلایەن ژمارەیەك كۆچبەری عەرەبەوە كوژرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 489


راچڵەكین-

گەنجێكی كۆچبەری كورد لەرێگای یۆنان بۆ ئەروپا، لەلایەن ژمارەیەك كۆچبەری بەرەگەز عەرەب كوژرا. كەسوكارەكەشی داوای گەڕاندنەوەی تەرمەكەی دەكەن.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردووەتەوە:" دوای بەڕێكەوتنی پۆلێك كۆچبەری بە نەتەوە كورد و عەرەب لە ڕێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئەورپا لە ڕۆژی شەممە، ناكۆكی و شەڕ لە نێوان چەند گەنجێكی كۆچبەر ڕوودەدات كە لەنەتەوەی كوردو عەرەبن لە نزیك كۆزۆفۆ، لەئەنجامدا دوو كەس دەكوژرێت و چەند كەسێكی دیكەش بە فیشەك بریندار دەبن، یەكێك لە كوژراوەكان كوردە."
 
ئەوەش روونكراوەتەوە:"جێگر شێركۆ حەسن ی تەمەن 31 ساڵ  هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری هەولێرە ماوەی سێ ساڵە بە ئامانجی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا ، كوردستانی جێهێشتووەو لەو شەڕەی رۆژی شەممەدا كوژراوە.

كەسوكارەكەی (جێگر) ئاماژەیان بەوەكردووە، كۆتا جار كە قسەیان لەگەڵ كوڕەكەیان كردوە ڕۆژێك پێش گیان لەدەستدانی بووە، هاوكات داوایان لە دەزگای لوتكە كردووە، تەرمی كوڕەكەیان بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی كوردستان .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن