راچڵەكین-
ئومەیر قەمەر، گەنجێكی بەرەگەز پاكستانییەو، لەرووداوێكی دەگمەندا كەوەك خۆی دەڵێت، بەئەستەم بیری دێتەوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا دراوێكی كانزایی دەخاتە لوتیەوەو بە رێكەوت لەتەمەنی 14 ساڵیداو دوای پژمەیەكی توند دراوەكە دێتەدەرەوە.
ئومەیر بە رۆژنامەی ( زە سەن)ی بەریتانی راگەیاندووە، لەو ماوەیەدا چەندین جار سەردانی پزیشكی كردووەو پشكنینی بۆ لووتی ئەنجامداوە بەهۆی ئەو ئازارەی هەیبووە، بەڵام هیچ كات هۆكاری ئازارەكەی نەزانراوە.
وەك خۆی دەڵێت، نیوەڕۆیەك لەكاتی نانخواردندا، لووتی زیاد لەجارانی رابردوو ئازاری هەبووە و هەستی بەشتێكی نامۆ كردووە تیایدا، "ئەفشینی" دایكی پێی وتووە فشار لە لووتی بكات و خۆی بپژمێنێت. هەربۆیە چووەتە سەرەوە بۆ ژوورەكەی خۆیی و لۆكەی كردووەتە هەردوو گوێچكەیی لای چەپی لووتی گرتووەو بەلای راستی بەتوندی هەناسەی دەركردووە.
دوای چەند خولەكێك ئومەیر لەژوورەكەی خۆی چووەتە خوارەوەو پێی راگەیاندوون كە دراوێكی كانزایی لە لووتی هاتووەتە دەرەوە.
پرۆفیسۆر، كلێر هۆبكنز لە نەخۆشخانەی جیزۆ سانت لەلەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا دەڵێت، منداڵان لەتەمەنی بچووكی خۆیاندا هەندێك جار خۆشی لەوە دەبینن كە شتی قەیارە بچووك بخەنە لووتیانەوە، ئەو دراوەش یەكێكە لەو كەرەستانەی قەبارەی بچووكی هەبووەو ئومەیر كاتێك ئەو كارەی كردووە بیری نەماوە دەری بهێنێت یاخود بەكەسوكارەكەی بڵێت، هەربۆیە لە لوتیا ماوەتەوە تا ئەو كاتەی رزگاری بووە لێی.