توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆن
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه حكومه‌تی ئێران مردنی 127 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئێرانیه‌وه ئاشكرای كردوه كۆی ژماره‌ی مردوان به‌م ڤایرۆسه له ئێران گه‌یشتۆته 1812 كه‌س و تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 23049 و له ئێستادا ئێران بۆته سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران له زیادبوندایه به‌ڵام هێشتا ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هاوكاری له ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.