بەوێنە.. قەڵای خانزاد

کەلتوور

15/07/2022     ژمارەی بینراو 793

قەڵای خانزاد، یان بانەمان، دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و لەسەر رێگای هەولێر - شەقڵاوە و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە، بەرزییەكەی دەگاتە 40 مەتر لەرووی زەوی، 22 كیلۆمەتر لەشاری ھەولێر دوورەو مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران، بە تایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە.

ئەم قەڵایە لە بەرد و قشڵ و لە دوو نهۆم دروستكراوە، چوار بورجی شێوە بازنەیی ھەیە. تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی خۆی لەدەست نەداوەو توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت، لە ساڵی 2007 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر نۆژەنكراوەتەوە.

فۆتۆ: دەرباز ستار ئەمین

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن