لە هێرشێکدا لە ئیدلیب حەوت هاووڵاتیی مەدەنی کوژران

جیهان

22/07/2022     ژمارەی بینراو 138

راچڵەکین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا  گوندەکانی یەعقوبییە و جودەیدەی لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب بۆردومان کرد و لە ئاکامدا حەوت هاووڵاتیی مەدەنی کوژران کە پێنجیان منداڵ بوون.

خانەی چاودێری فڕۆکەوانی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی بۆردومانی گوندەکانی یەعقوبیە و جودەیدە سەر بە پارێزگای ئیدلبی کردووە کە دوو گوندی تایبەت بە هاووڵاتییە مەسیحییەکانن.

بەرپرسانی بەرگریی شارستانی ئیدلب بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا حەوت هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون کە پێنجیان منداڵ بوون و ١٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە پەلامارەکەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای حەمما بوون کە بەهۆی پەلامارەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانییەوە، ئاوارەی ئیدلب ببوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن