بارسێلۆنا كلاسیكۆی دۆستانەی بردەوە

وەرزش

24/07/2022     ژمارەی بینراو 318

Photo by Kevork Djansezian

راچڵەكین-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاری كلاسیكۆی دۆستانەی لەگەڵ ریال مەدرید ركابەرە مێژوویی و سەرسەختەكەی، لەبەرژەوەندی خۆی كۆتا پێهێناو بەگۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا.

كاتژمێر6:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر یاریگای ئەلیجنت ستادیۆم لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریكا، هەردوو یانە ئیسپانییەكە بەیەكگەیشتن، گێمی یەكەمی یاریەكە بە فشاری یانەی بارسێلۆناو بەرگری یانەی شاهانە دەستیپێكرد، تا لەخولەكی 27 ئەو كاتەی یاریزانانی ریال لە نێوان خۆیاندا تۆپیان ئاڵوگۆڕ دەكرد، میلیتاو بەهەڵە تۆپێكی هەڵدایە بەر قاچی رافینیای یاریزانی بارسا، ئەویش لە دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵی یەكەم و بردنەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆماركرد.

لەو كلاسیكۆ دۆستانەیەدا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا لە پێكهاتەی سەرەكیدا و لە هێڵی پێشەوە یاری بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و رافینیا و فاتی كرد. لیڤاندۆڤسكی یەكەم یاری خۆی بەبەرگی یانە كەتەلۆنییەكەوە ئەنجامدا.
 
لەبەرامبەردا كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدیش یاریی بە چوامینی و رودیگێر كرد كە دوو گرێبەستی هاوینەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن