شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد كرا بەسەرۆكوەزیرانی كوێت

جیهان

25/07/2022     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین-

جێنشینی كوێت كوڕە گەورەكەی خۆی، شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد-ی راسپاردووە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی كوێت بڵاویكردەوە، بە بڕیارنامەیەكی میریی، شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح وەك سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكە دیاریی كراوە و راسپێدراوە بۆ دیاریكردنی وەزیرە نوێكان.

بەپێی بڕیارنامەكە لە دوای دیاریكردنی وەزیرە نوێكانی كابینەكە، ناوەكان دەخرێتە بەردەم میری كوێت.

كوڕە گەورەی میری كوێت، شێخ ئەحمەد نەواف كە راسپێدراوە بۆ پێكهێنانی حكوومەت، پێشتر پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆ وڵاتی بەڕێوەبردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن