هەولێر؛ تەرمی هاووڵاتییەک لەباڵەخانەیەک دۆزرایەوە

ئابوری

03/08/2022     ژمارەی بینراو 250

راچڵەکین-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەکی بە رەگەز تورکیان لە باڵەخانەیەک لە فلکەی زراعە دۆزیوەتەوە کە ماوەیەکە ئەو تەرمە لەوێ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو ئگادار کرانەوە بە بوونی تەرمێک لە فلکەی زراعە لە باڵەخانەیەک کە دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەکە دەرکەوت کەسێکە بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)،بە رەگەز تورک، تەمەن (٦٤) ساڵ.

 پۆلیس دەشڵێت:"لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت و ئێستاش هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن