مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

04/08/2022     ژمارەی بینراو 228

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەبێـت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

هەرچەندە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی دابوو هەموو 25ی مانگێك دەستبەدابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام رۆژی 1ی ئاب، دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن