هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی پێنج ژمارەیی دەفرۆشێت

کوردستان

04/08/2022     ژمارەی بینراو 290

راچڵەکین-

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردرا تابلۆی پێنج ژمارەیی بخەنە بەردەست بۆ ئەو هاووڵاتییانەی ئارەزوومەندن بیکڕن و بڕی ڕسوماتەکەی بریتییە لە (٢) دوو ملیۆن دیناری عێراقی.     
 
بەڕێووەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوا بەدوای خستنە بەردەستی تابلۆی چوار ژمارەیی، هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا تابلۆی پێنج ژمارەیی بخاتە بەردەست بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ئارەزوومەندن بیکڕن و وە بڕی ڕسوماتەکەی بریتییە لە (٢) دوو ملیۆن دیناری عێراقی.   

هاتووچۆ دەشڵێت:" دابەشکردنی ژمارەکان بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتییان سیستەمەکەی زیاتر بەرەو پێش بردووەو لەدوای پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە راستەوخۆ هەموو ئەو زانیارییانەی هاوڵاتییەکە پڕی دەکاتەوە، لە پەڕەیەکدا تۆمار دەبن و دواتر لە ماڵپەڕەکە سەردانی بەشی بەدواداچوونی مامەڵە دەکرێت و هاووڵاتی دەتوانێت ئەو پەڕەیە چاپ بکات و  وەک داواکاری بەکاریبهێنێت بەبێ ئەوەی دووبارە پێویست بکات لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان داواکاری بۆ ژمارەکەی پێشکەش بکات.   

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی لە رۆژی شەممە ٠٦/٠٨/٢٠٢٢ کاتژمێر ٠٨:٠٠ ی ئێوارە دەست پێدەکات و داواکار بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکەی.   

بە گویرەی راگەیەندراوەکە، دەستپێکی ژمارەکان لە (١٠٠٠٠) دە هەزار دەست پێ دەکات بۆ (٩٩٩٩٨) وە بە پیتەکانی  (N-Z) بەردەست دەبێت بێجگە لە ژمارە نایابە دووبارەبووەوەکان (١١١١١) بۆ (٩٩٩٩٩).   

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە وەرگرتنی ژمارەکان بۆ یەک هاووڵاتی تەنها یەک ژمارە ڕێگەپێدراوە و ئەگەر هاووڵاتییەک لە تابلۆ چوارییەکان ژمارەیەکی بە ناوەوە بێت ناتوانێت داواکاری بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی بەناوی خۆیەوە تۆمار بکاتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن