پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

05/08/2022     ژمارەی بینراو 260

راچڵەکین-

بەشێ پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردووەتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی 5- 8- 2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە بەردوامى. کاریگەریەکەى زیاد دەکات لە کاتەکانى ئێوارەدا
.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س
ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا .
مەوداى بینین / ( 8 - 10) کم  دەبێت .

هەروەها سبەینێ شەممە 6- 8- 2022،  ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایى کاتەکان. کاریگەری  تۆزەکە زیاتر دەبێت لەسنوورى پارێزگاى کرکووک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.
 پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س
ئاراستەی با /  باشورى خۆرهەڵات.
مەودای بینین /  ( 6– 8 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 45
سلێمانی : 43
دهۆک  : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 45
سۆران  : 44
راپەرین : 44
گەرمیان: 48

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن