رۆژی سێشەممە كرایە پشوو

عێراق

07/08/2022     ژمارەی بینراو 977

راچڵەكین-

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا  رۆژی سێشەممەی داهاتوو، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بڕیاردراوە رۆژی سێشەممە كە دەكاتە 10ی موحەڕەمی ساڵی 1444 كۆچی بكرێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی شەهیدكردنی ئیمام حسێن ."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممەی بۆ هەمان بۆنە لە دامودەزگاكانی حكومەتدا راگەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن