تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدرا

وەرزش

25/08/2022     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین –

تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا 2022-2023 ناسراو بە چامپیۆنزلیگ راكێشراو یانەی بارسیلۆنا كەوتە گروپێكی ئاگرین و ریال مەدریدیش ئەركەكەی ئاسانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 25-8-2022، لەشاری ئیستەنبوڵ-ی توركیا، رێوڕەسمی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو، تێیدا 32 یانەی ئەوروپا بەسەر هەشت گروپدا دابەشكران.

گروپەكانیش بەم شێوەیەیە:

گروپی یەكەم: ئەیاكس، لیڤەرپول، ناپۆلی، رینجەرز

گروپی دووەم: پۆرتۆ، ئەتلەتیكۆ مەدرید، لیڤەركوزن، كلوپ بروج

گروپی سێیەم: بایرن میونخ، بارسێلۆنا، ئەنتەر میلان، ڤیكتۆریا بلزن

گروپی چوارەم: ئینتراخت فرانكفۆرت، تۆتنهام، سپۆرتینگ لیسبۆنا، مارسیلیا.

گروپی پێنجەم: میلان، چێلسی، سالزبۆرگ، دینامۆ زاگرب

گروپی شەشەم: ریال مەدرید، لایبزیگ، شاختار دۆنیتسك، سەلتیك

گروپی حەوتەم: مانچستەر سیتی، ئیشبیلیا، بروسیا دۆرتمۆند، كۆپنهاگن

گروپی هەشتەم: پاریس سانجێرمان، پۆڤانتۆس، بەنفیكا، ماكابی حەیفا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن