راچڵەکین-
چەند رۆژی رابردوو د. لەرین ساڵح، پزیشکی نیشتەجێی خولاو ھەواڵی تووشبوونی بە کۆرۆنا بڵاوبوویەوە، ئەمڕۆش لە پەیامێکدا ئاشکرای دەکات، تەندروستى باشەو بەمزوانە دەگەڕێتەوە.
دکتۆرە لەرین رایگەیاند: سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە و بەرەو باشتریش دەچم، ئەزانم ئێستا گشت لایەک لە خەمیمندان، انشاالله بەم زووانە دێمەوە ناوتان و دەتوانم زیاتر خزمەت بە هاوڵاتییانی ئازیز بکەم.
داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، پابەندبن بەڕێنماییە تەندرووستییەکان ڕۆژانێکی جوان و ئاسايی چاوەرێمانە.
د. لەرین ساڵح پزیشکی نیشتەجێی خولاو، لەشاری سلێمانی دەژی، چەند رۆژی رابردوو بەھۆی بەرکەوتنی بە نەخۆشانی کۆرۆناوە تووشی ڤایرۆسەکە بوو، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.