راچڵەکین-
گۆران عومەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "مەستانە"بڵاوکردەوە.
ئەو پەرلەمانتارە نوسیویەتی:" بەرهەمێکی نوێم بەهاوکاری چەند ژەنیاری بەتوانای شاری سلێمانی بە ناوی مەستانە پێشکەش دەکەم بە هەواداران و گوێگرانی هونەر".
دەشڵێت:"ئومێدەوارم ئەم بەرهەمە نوێیە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی ئازیز بێت".
گۆران عومەر، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣-ە و خاوەنی چەندین گۆرانییە و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد، بە بەدەستهێنانی حەوت هەزار و ٦٧٥ دەنگ بووە پەرلەمانتار دوای ئەوە ماوەیەک لە گۆرانی وتن و کاری هونەری دوورکەوتەوە.