عیراق؛ دووحاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێكی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركران

عێراق

26/03/2020     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیوانیە، چاكبوونەوەی تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، هاوكات لە واست دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركران.

تەندروستی واست بڵاویكردووەتەوە، تووشبووەكان دایك و كوڕی:َن و لەئێستادا دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەكو ئێستا 351 كەس لە عێراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 92 لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و 29 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن