وەزیرەكەی سەدر: بەكشانەوەی كوردو سوننە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە

عێراق

08/09/2022     ژمارەی بینراو 155


راچڵەكین-

وەزیرەكەی سەدر، كۆتایی بەو مشتومڕە هێنا كەماوەی چەند رۆژێكە لەبارەی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بەڕەوتەكە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووەتە ئارەوەو رایگەیاند:"گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە."

ساڵح محەممەد عێراقی،  ناسراو بە وەزیری سەدر لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت،گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بە هەموو شێوەیەك قەدەخەیە.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ئاماژەی بەوەكردووە،بە كشانەوەی كورد و سوننەكان ئەنجوومەنی نوێنەران رەوایەتی نامێنێت و هەڵدەوەشێتەوە.

زیاتر بڵاودەكەینەوە...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن