یانەی دهۆك بۆ خولی نایابی عیراق سەركەوت

وەرزش

10/09/2022     ژمارەی بینراو 339

راچڵەكین –

تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك، دوای سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەمانەی بەغدا لەقۆناغی پلەی ئۆف-ی یانە نایابەكانی عیراق، سەركەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراق مسۆگەر كرد.

ئەمڕۆ شەممە، تیپی تۆپی پێی دهۆك، رووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغدا بووەوەو لە یارییەكی چارەنووسازدا، توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

هەردوو گۆڵەكەی یانەی دهۆك، لە خولەكانی 15 و 81ی یارییەكە لەلایەن یاریزانان پرێنس ئۆكۆپۆ و كەریم دلی تۆماركران.

بەم سەركەوتنەش یانەی دهۆك توانی خۆی بگەیەنێتە خولی نایابی عیراق و لە وەرزی نوێی 2022 – 2023، لەریزی یانە گەورەكانی عیراق یاری دەكات، كە ماوەی حەوت ساڵە لێی بێبەشە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن