ئێران؛ كۆرۆنا ئاماری نوێی تۆماركرد

جیهان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 465

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە26-3-2020 رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 157حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو  2هەزارو 389حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.

تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 2هەزارو 234

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستا 29هەزارو 406حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆماركراون. 

تەندروستی ئێران دەڵێت، تائێستا 10هەزارو 457تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵی خۆیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن