سۆمۆ: داوامان لە کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاوی هەرێم نەکڕن

عێراق

20/09/2022     ژمارەی بینراو 165

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتى عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پاپەندکردنی هەرێم بە فرۆشتنی نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتى عیراق (سۆمۆ)، رایگەیاند، سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن، دەشڵێت:""وەزارەتی نەوت دەستی کردووە بە دانانی میکانیزم بە ئامانجی گواستنەوەی تەواوی دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کورستان بۆ حکومەتی فیدراڵیی، بەڵام ئەو ھەنگاوە لای حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەند نەبووە، بۆیە وەزارەتی نەوت رێکاریی یاسایی گرتووەتەبەر".

وتیشی، داوایان لە وەزارەتی نەوتی عیراق کردووە، رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر، بەرامبەر هەرێم و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی ببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا رۆژانە بڕی (420) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، ئەمساڵ ئەو بڕە کەمبووەتەوە بۆ (355) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرێبەستەکانی حكومەتی هەرێمی سەبارەت بە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاودا و رایگەیاند، فرۆشتنی نەوتی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە نا دەستوری ناوبرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن