هاتووچۆ دوایین هۆشداری بە شۆفێران دەدات

کوردستان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 2052

راچڵەكین، كامەران كەریم

پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن دوا هۆشداری بە شۆفێران دەدات لە شكاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە هەر شۆفێرێك هاتووچۆ بكات، سزادەدرێت.

لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی پێنجوێندا، كە وێنەیەكی ئاراستەی ڕاچڵەكین كراوە، هاتووە،" ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سنوری قەزای پێنجوین و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپاڕێز دەكەینەوە، لە سبەینێوە هەینی  27-3-2020، هەر ئۆتۆمبیلێك بەبێ ڕێگەپێدانی قایمقام هاتووچۆ بكات، دەستبەسەر مۆڵەتەكەیدا دەگیرێت و تووشی سزای یاساییش دەبێتەوە.

هاتووچۆی پێنجوێن داواشی لەسەرجەم هاوڵاتیانی ناوچەكە كردووە، پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن