دكتۆر كریگ سبنسه‌ر پزیشكێكی پسپۆڕی په‌تا
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆر كریگ سبنسه‌ر پزیشكێكی پسپۆڕی په‌تایه و ساڵی 2014 له ئه‌فه‌ریقا توشی ڤایرۆسی ئیبۆلا بووه ئه‌م پزیشكه به ڕزگاربوونی له ڤایرۆسی ئیبۆلا و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا ناوبانگی ده‌ركرد.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات دۆخێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن له نیویۆرك هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه به‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه.
دكتۆر كریگ ده‌ڵێت" هه‌فته‌ی ڕابردوو كاتێك چومه سه‌ر كاره‌كه‌م ته‌نها یه‌ك بۆ دوو توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بوو به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بینیومن توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان خراپ بوون و هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردیان بۆ دانراوه و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 1 ی 3 تۆماركراوه و ئاماره‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌گه‌ری زۆره ڕێژه‌كه به‌ره‌و زیادبوون بچێت ."
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی له ئه‌فه‌ریقا بووه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئیبۆلا تاكه شت كه مێشكی له‌لای نه‌بووه هه‌بوونی كه‌لوپه‌لی پێویست بووه بۆ خۆپاراستن به‌ڵام ئێستا له ئه‌مریكا و به تایبه‌ت له شاری نیویۆرك تاكه كێشه‌ی ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی پێویستی خۆپاراستنه له ڤایرۆسه‌كه و ده‌مامكی جۆری ئێن 95 باشترین جۆری ده‌مامكه كه ڕێگری ده‌كات له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام له ئێستادا هه‌فتانه ته‌نها یه‌ك دانه له‌م ده‌مامكه ده‌درێت به نه‌خۆش و له كاته‌كانی دیكه‌دا ڕۆژانه ده‌مامكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌درێت به نه‌خۆش و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه له ئێستادا.