وتەبێژی حكومەت روونكردنەوە لەسەر ناردنی پارەكەی بەغدا دەدات

کوردستان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 704

راچڵەكین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی هەندێ میدیا دەداتەوە لەبارەی وادەی گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان.

دەقی روونكردنەوەكە:
 
روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدابردنی بیرو رای گشتی، هەواڵی ناڕاستیان لەبارەی رێكەوتی گەیشتنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. 

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.

د. جوتیار عادل 
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن