ناوی ئەو یانانە ئاشكرا بوو كە سەركەوتن بۆ قۆناغی ١٦ ی خولی پاڵەوانەكانی ئەوروپا

وەرزش

03/11/2022     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین-

دوای بەڕێوەچوونی هەشت یاری دیكە لە دوا گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (UEFA Champions League)دا، ناوی ئەو یانانە ئاشكرا بوو كە سەركەوتن بۆ قۆناغی ١٦.

دوای تەواوبوونی یارییەكانی دوێنێ شەو لە كۆمەڵەكانی E, F, G و H هەریەك لە یانەكانی چێڵسی (ئینگلتەرا)، ریال مەدرید (ئیسپانیا)، مانچستەر ستی (ئینگلتەرا)، بێنفیكا (پورتوگال)، میلان (ئیتاڵیا)، لایپزیك (ئەڵمانیا)، بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا) و پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی ١٦.

بەگوێرەی سیستمی پاڵاوتن، یەكەم یارییەكانی قۆناغی ١٦ لە رۆژانی ١٤-١٥ و ٢١-٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣دا ئەنجامدەدرێن و یارییە دووبارەكانیش لە ٧-٨ و ١٤-١٥ی ئاداری ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن