لەقەزایەكی سەر بەهەولێر داوا لەهاوڵاتیان دەكرێت لەم ناوچەیە دووربكەونەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین-

سەرۆكایەتییی شارەوانیی بنەسڵاوە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەن لە كەندی بنەسڵاوە دووربكەونەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە دەكەینەوە، ئەوانەی كە لە نزیكی كەندی بنەسڵاوەن یاخود كاریان لەو ناوچەیە هەیە، لە ئێستادا لەو شوێنانە دووربكەونەوە تا وەكو مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت، چونكە بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی كەندەكە هەیە."

ئاماژە بەوەشكراوە:" لە كاتی دروستبوونی لافاو لە گەڕەكەكانی سنوورەكە بە زووترین كات شارەوانی ئاگاداربكەنەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن