راچڵەكین-
كتێبی (شوناس و كەسایەتی) لە نووسینی وریا مەعروف، لە بواری دەروونزانی كۆمەڵایەتیی بڵاوكرایەوە ، كتێبەكە پەخشی ئەو بابەتانە دەکات کە پەیوەستن بە شوناس و كەسایەتی و ژیان و بوون .
(شوناس و كەسایەتی) ژمارە سپاردنی (872) ساڵی 2022ی پێدراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتیەكان، ئەم كتێبە قەبارە گەورەیە (17بە 24)ە لەدوو توێی (304) لاپەڕە.
ئەم كتێبە لەبواری دەروونزانی كۆمەڵایەتییە پەخشی ئەو بابەتانە دەکات کە پەیوەستن بە شوناس و كەسایەتی و ژیان و بوون، چەندین تیۆر و ڕاو بۆچوونی زانایانمان باس كردووە لەسەر كەسایەتی و شوناس، هەروەها كۆمەڵێك بابەتی دیكەمان باسكردووە كە كاریگەرییان لەسەر شوناس و كەسایەتی هەیە و ڕۆڵیان هەیە لە ئاراستەكردن و گۆڕینییان. ئهم كتێبه دهیهوێ له ڕێگەی دورستكردنی كەسایەتی و شوناسێكی بەهێز تاكی بەتوانا بونیاد بنرێت دواجار كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو چاك دروست ببێت.
كتێبی (شوناش و كەسەیاتی) هەوڵێكە بۆ جیاوازی دروستكردن و پێشكەوتن، هەروەها هەوڵی ئەوە دەدات هاوسەنگی لەنێوان واقیع و هەقیقەتدا بپارێزێت، دهتخاته سهر ڕێگای ههقیقهت بهڵام دژه واقیعیش نهبێت، بهڵكو ئامانجی گۆڕینی بهشه خراپهكهی واقیعه.
ئەم كتێبە دەروازەیەكە بۆ بونیادنانی ئینسان و كۆمەڵگەیەكی باش و چاك لەڕێگەی دووبارە بونیادنانەوە و پەروەردەكردنەوە.تاکو لەڕێگەیەوە تاک بتوانێت ڕێگایەک نەریتێکی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ پێگەیاندنی خۆی و پراکتیزەکردنی ئامانجەکانی وەک تاکێکی سوودبەخش کار بۆ کۆمەڵگەکەی بکات، کە دواجار کۆمەڵگەیەکی وا دروست بێت ژینگەیەکی ئارام و لەباری هەبێت کە شیاوی مرۆڤ و ژیانکردن بێت، هەروەها پەنجە دەخاتە سەر دەرد و زامەکانی کۆمەڵگە و بێزاری و بێ حاڵی مرۆڤ و دواکەوتوویی کۆمەڵگە و لهههندێك شوێندا ڕێگە چارەی دەربارزبوونم خستووەتە ڕوو.
هەروەها لە زۆر شوێندا بەگژ واقیعدا چووەوەتەوە و ڕەتی کردۆتەوە، چونکە لە بەرژەوەندی مرۆڤدا نەبووە، شوێن پێی هەقیقەتی هەڵکەندووە تا بهشوێن پێیدا بڕۆن، چونكه له سەردەمێک و سەرزەمینێکی وادا پێویسته مرۆڤ ئازایانه و ئاگامهندانه ههنگاو بنێت و مامهڵه بكات.