هاوڵاتیان لەبارەی پێدانی پارەی ئاو ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

04/12/2022     ژمارەی بینراو 1141

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆی هەولێر داوا لەهاوڵاتیان دەكات سوودمەند بن لەو داشكاندانەی كە بۆیان ئەنجامدراوە لەبەرامبەر كرێی مانگانەی ئاودا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕێی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بە گوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ئێستادا تاكو بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٢ هەر هاووڵاتیەك ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستاوە و  پێوەر ببەستێت ئەوا سوودمەند دەبن لە داشكانی كرێی ئەو مانگانەی كە لە سەریانە كە پێشتر بڕی (٨٠٠٠٠) هەشتا هەزاردینار بوو كرا بە (٢٠٠٠٠ ) بیست هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەكان."

ئەوەش هاتووە:" بە پێچەوانەوە بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانە ئەژماردەكرێت، بۆیە سوودمەند بە لەو ڕێنماییە و بە زووترین كات سەردانی یەكێك لە بنكەكانمان بكەن و مامەڵەی پێویست ئەنجام بدەن." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن