سێ تەرم لەبەردەم ماڵێكدا دۆزرانەوە

کوردستان

24/01/2023     ژمارەی بینراو 559

راچڵەكین-

لە گوندێكی قەزای ئەلەشكیرت سەربە پارێزگای ئاگری لەباكوری كوردستان، لە بەردەم ماڵێكدا، تەرمی سێ كەس دۆزرایەوە كە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوەیە.

میدیای توركیا بڵاویكردووەتەوە، لە گوندی دەغیرمەنئۆغڵو، هاووڵاتییان لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقە هێزە ئەمنییەكان و تیمی تەندروستییان ئاگاداركردەوە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە، تیمەكان تەرمی سێ كەسیان لەبەردەم ماڵێكدا دۆزییەوە كە دوو هاووڵاتی بوون بە ناوەكانی (ئی.گ.) و (ش.گ.) و شوانێكی بە رەگەز ئەفغانستانی.

دوای لێكۆڵینەوە بەراییەكان، تەرمەكان كە شوێنەواری گولـلەیان پێوە بوو گواسترانەوە بۆ تەرمخانەی نەخۆشخانەی فێركاریی ئاگری بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاریی. لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە درێژەی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن