ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بەم یاریزانە دەکات

وەرزش

24/01/2023     ژمارەی بینراو 106

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانیدا ئۆفەرێکی گەورەی یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، لە ماوەی داهاتوودا.

ئەمڕۆ سێشەممە تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و کاماڤێنگا لەپێناو بەدەستهێنانی جۆد بیلینگهامی ئینگلیزی پێشکەش بە یانەی دۆرتمۆند بکات.

دواتر ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید ئامادەبوو لەگەڵ بڕە پارەیەک کاماڤێنگا بدات بە دۆرتمۆند، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنچیلۆتی دوپاتی کردەوە کە کاماڤێنگا بۆ فرۆشتن نییە و نابێت دەستی لێبدرێت.

 

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید زۆر گرنگی بەو شتانە دەدات کە پەیوەندی بە بیلینگهامەوە هەیە، هەروەها ئامانجی سەرەکی مێرنگییە لە هاوین داهاتوو، چونکە دەزانێت هەردوو یانەی مان سیتی و لیڤەرپوڵ کێبرکێی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەکەن

هەمووان چاوەڕێی بڕیاری خودی یاریزانەکەن، هەروەها یانەی بوروسیا دۆرتمۆند 150 ملیۆن یۆرۆ داناوە بۆ فرۆشتنی بێلێنگهام.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن