داهاتی هەناردەی نەوتی عیراق كەمدەبێتەوە

ئابوری

24/01/2023     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین –

وەزارەتی نەوتی عیراق، داهاتی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی 12ی 2022 بڵاوكردەوە، كە بەراورد بە مانگی پێشتر، كەمبووەتەوە.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی 12ی 2022، 103 ملیۆن و 281 هەزارو 459 بەرمیل بووە، كە تێكڕای نرخی فرۆشراوی هەر بەرمیلێك زیاتر لە 74 دۆلار بووە.

كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە، كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا، گەیشتووەتە حەوت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هەزار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی 11-ی 2022، كەمبووەتەوە، كە لەو مانگەدا كۆی داهاتەكە هەشت ملیارو 206 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، زۆربەی نەوتی هەناردەكراو، لە كێڵگەكانی باشوور بەرهەمهێنراوە، كە بڕەكەی 100 ملیۆن و 735 هەزارو 151 بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراوی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك، دوو ملیۆن و 223 هەزارو 338 بەرمیل بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن