ئەلڤێس چەکی مێسی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگاری ببێت

وەرزش

24/01/2023     ژمارەی بینراو 212

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرایکردوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە، دانی ئەلڤێس، بڕیاریداوە پارێزەرەكەی هاوکارەکەی پێشوی، یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان لیۆنێل مێسی بەکاربهێنێت لە پێناو دەرچونی لە زیندان.

 

ئەلڤێس لەلایەن پۆلیسی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا، دوای ئەوەی بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژی ژنێک لەناو یانەیەکی شەوانە لە هەمان شار لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا زیندانی کرا.

 

دادوەری گشتی کە دۆسییەکەی ئەلڤێسی لەبەردەمە، بڕیاریدا یاریزانەکە دەستبەسەر بکات، لەبەر ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە بارایی دارایی زۆر باشە و دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە ئیسپانیا بەجێبهێلێت و ڕوو لە وڵاتی مەکسیک بکات کە لە ئێستادا نێشتەجێی ئەو وڵاتەیە چونکە یاریی بۆ یانەی پۆماس ئۆنامی مەکسیکی دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، ئەلڤێس داوای هاوکاری لە پارێزەری بەڕێز کریستوبال مارتێل کردووە بۆ بەرگریکردن لە دۆسیەکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کریستۆباڵ مارتێل پارێزەری مێسییە، کە لە دۆسیەی خۆدزینەوە لە باج بەرگری لێکردووە، کاتێک لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن