ڕاچلەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ چوارشەممە، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی هیچ کێشەیەکی بەرچاوی لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا نەبینی، بە بردنەوەی لە ئەندرێی ڕوبلێڤی ڕووسی،
جۆکۆڤیچ بە ئاسانی یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەبێ وەڵام بردەوە، بە ئەنجامی (6-1)، (6-2)، (6-4)، لە ماوەی دوو کاتژمێر و 3 خولەکدا، و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی تۆمی پاوڵی ئەمریکی دەبێتەوە.
جۆکۆڤیچ لە خاڵی یەکەمەوە تا کۆتایی ئاستێکی نموونەیی لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەش کرد و وا دیار بوو ڕوبلیڤ نەیتوانی چارەسەر لە بەردەمیدا بدۆزێتەوە.