فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

هەمەڕەنگ

14/02/2023     ژمارەی بینراو 352

راچڵەکین –

دادگای بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەمسە ماجید دەرکرد کە یەکێکە لە بلۆگەرە بەناوبانگەکانی عیراق.

ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرادەی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەمسە ماجید دەرکرد، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

فەرمانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتی نەشیاو یاخود ئاست نزم بڵاودەکەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن