والاس ڕۆنی
ڕاچڵه‌كین-
ژه‌نیاری ئامێری "بوق" و پاشای مۆسیقای جاز "والاس ڕۆنی" دوێنێ سێ شممه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی سانت جۆزێف له ویلایه‌تی نیوجێرسی له ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسی كاره هونه‌ریه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده " لیدیا لیبمان" هه‌واڵی مردی ڕۆنی پشت ڕاست كرده‌وه و ده‌ڵێت" هه‌ست به خه‌مباری زۆر ده‌كه‌م كه هه‌واڵی مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پشت ڕاست ده‌كه‌مه‌وه و ڕۆنی له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا و به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆڤید 19 گیانی له‌ده‌ستداوه"
لیبمان ده‌شڵێت" كاركردنم له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره شه‌ره‌فێكی گه‌وره بو بۆ من و ناتوانم ته‌نانه‌ت هه‌ستی خه‌مباری خۆشم ده‌رببڕم"