چیرۆکی دروستکردنی گەڕەکی ئازادی لە هەولێر

هەمەڕەنگ

02/03/2023     ژمارەی بینراو 611

چیرۆکی دروستکردنی گەڕەکی ئازادی لە هەولێر
راچڵەکین -
رۆژی ٢٤/٦/١٩٥٦ یادی دانانی بەردی بناغەی گەڕەکی (ئازادی)یە لە لایەن ئیسماعی حەقی، موتەسەریفی لیوای ھەولێر کە تا شۆڕش ١٤ تەمووز بە ناوی ئیسماعیل حەقییەوە ناونرابوو (ئییسماعیلیە).

ناوی ئیسماعیلییە لەلایەن (کۆمەڵەی خانوو دروستکردن بۆ مووچەخۆران) گۆردرا بۆ ئازادی و وەک لە ژمارە (٦٦) ی ٣٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٦ی گۆڤاری (ھەتاو)ی گیوی موکریانیدا ھاتووە.

ئەم کۆمەڵەیە لە کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارەی رۆژی ٢٤ / ٦ ساڵی  ١٩٥٦ ئاھەنگێکی پڕ لە ئاوازی دەھۆڵ و زوڕنا و حەیرانی رەسول گەردی سازکرد.

سەرەتا (محەمەد حەسەن دزەیی) سەرۆکی کۆمەڵە وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان (حوسێن رەشوانی ) بیرۆکەیەکی پڕۆژەکەی خستەروو، لەسەر رووبەری ٥٠ دۆنم، ١١٠ خانوو بۆ ئەندامانی کۆمەڵەکە و  ١٠ خانووش بۆ کرێکاران دروست بکرێت، ئەمە جگە لە قوتابخانە و یانە و بنکەی پۆلیس و تەندروستی و شارەوانی و پۆستە بازار.

هەروەها (شێخ حسێن محەمەد نەقشبەندی ) و (ئەحمەد عەلی حەیاوی) رۆلی گرنگیان ھەبوو لە راپەراندنی کارەکانی دروستکردنی گەڕەکەکە ، ھەروا ئەندازیار( ئیحسان شێرزاد ) نەخشەی بۆ پرۆژەکە کێشا و (زەید ئەحمەد عوسمان ) مشاوری حقوقی (راوێژکاری یاسایی) بوو هەروەك لە ژمارە ٦٨ ی ٢٢ / ٤ / ٢٠٠٦ رۆژنامەی (بەدرخان)ی حەمید بەدرخاندا ھاتووە.

لە سەر زاری مومتاز حەیدەری، بە ھیممەتی مامۆستا ھەمزە کە ئەو کات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بوو پێشنیاری کرد ناوی (ئیسماعیلییە) لە لێژنەی سەندیکای ژووری پارێزەرانی ھەولێر بگۆڕدرێت بۆ ئازادی ئەوە بوو کە کۆبوونەوەیەکی فەرمی کراو ناوی گۆرا بۆ ئازادی.

(عەلی چوکل بەرییە ) لە ھەمان رۆژنامەدا دەڵێت زەوییەکان لە (حاجی حەیدەر عوسمان) کڕدرا، (بەرییە ) یەکەم کەس بوو کە ماڵی ھێنایە ناو خانووەکان. خەڵکەکە پێیان دەگوت چۆن دەوێری رۆژێک دێت گورگ بتخوات لە بەر ئەوەی دەورووبەری ھەمووی چۆڵ بوو، شایانی باسە (خەلیل دیشچی) مزگەوتی گەورەی ئازادی دروست کرد.

 

ئەم بابەتە بۆتان عیزەدین فەیزی، لە پەیجی هەولێری جاران بڵاویکردووەتەوە و وێنەکەش لە رۆژنامەی بەدرخان وەرگیراوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن