زیانی بومەلەرزەكان لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو لەجیهاندا ترلیۆنێك دۆلار تێدەپەڕێنێت

ڕاپۆرت

06/03/2023     ژمارەی بینراو 214

راچڵەكین-

لە كاتێكدا ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لە جیهاندا روویانداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار كەس، زیانی ئابووریی ئەم بوومەلەرزانە لە یەك ترلیۆن دۆلار نزیك بووەتەوە.

بەپێی داتاكانی پرۆگرامی پەرەپێدان سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) و دامەزراوەی زانیاریی بیمەكردن كە بنكەكەی لە نیویۆرك-ە، یەكێك لە بەهێزترین بوومەلەرزەكان كە لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا لە جیهاندا روویانداوە، بوومەلەرزەكەی ژاپۆن بوو كە لە ١١ی ئاداری ساڵی ٢٠١١دا رووی دا.

بەهۆی روودانی تسونامییەوە دوای بوومەلەرزەكە لە ناوچەی تۆهۆكو، ٢٠ هەزار كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٧٠ ملیۆن مەتر سێجا دارووپەردوو دەركەوت. ئەو بوومەلەرزەیەی كە باسی لێوە دەكرێت، بە بەهای ٣٦٠ ملیار دۆلار زۆرترین زیانی ئابووریی لێكەوتەوە.

لە كاتێكدا بوومەلەرزەكەی هانشین كە لە ساڵی ١٩٩٥ بەگوڕی ٦،٩ پلە لە ژاپۆن رووی دا، گیانلەدەستدانی زیاتر لە شەش هەزار و ٤٠٠ كەسی لێكەوتەوە، بە بەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار زۆرترین زیانی ئابووریی لێكەوتەوە.

لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەی ٢٠٠٨ لە هەرێمی سیچوان بەگوڕی هەشت پلە لە چین رووی دا، زیاتر لە ٨٧ هەزار كەس گیانیان لەدەست دا و زیانی ئابووری بوومەلەرزەكەیش ١٥٠ ملیار دۆلار لەسەر چین كەوت.

- ئەو بوومەلەرزانەی زیانی زۆریان بە ئابووری ئەمریكا، نیوزیلاند و چیلی گەیاند

لە ئاكامی بوومەلەرزەی نۆرسیج كە بەگوڕی ٦،٧ شاری لۆس ئەنجلۆس سەربە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا لە ١٧ی كانوونی دووەمی ١٩٩٤ رووی دا، بە بەهای ٥٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەمریكا گەیاند. بە دوای ئەم بوومەلەرزەیەیشدا دووەم گەورەترین بوومەلەرزە لە تۆهۆكو رووی دا.

هەروەها بوومەلەرزەی كرایسچێرگ كە بەگوڕی ٦،٣ لە ٢٠١١ نیوزیلاندای هەژاند بە بەهای ٤٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاند.

هەروەها بەهۆی ئەو تسۆنامییەی دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٨،٨ لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٠ لە چیلی رووی دا زیاتر لە ٥٠٠ كەس گیانیان لەدەست دا، بە بەهای ٣٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاند.

بەپێی داتاكانی "Guy Carpenter" كە كۆمپانیایەكی بیمەكردنە بە بەهای ١٤ ملیار قەرەبووی بەشێك لە زیانەكانی بوومەلەرزەكەی كرایسچێرگ، بە بەهای هەشت ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەشێك لە زیانەكانی بوومەلەرزەكەی چیلی-یش كراوەتەوە.

ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٦،٦ لە ٢٠٠٤ نیگاتای لە ژاپۆن هەژاند بە بەهای ٢٨ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاند.

لە لایەكی دیكەوە لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٩،١ لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سوماترای لە ئێندۆنیزیا هەژاند، ٢٣٠ هەزار كەس گیانیان لەدەست دا و بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاند.

لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزەیەی ٢٠٠٨ لە هەرێمی سیچوان بەگوڕی هەشت پلە لە چین رووی دا، زیاتر لە ٨٧ هەزار كەس گیانیان لەدەست دا و زیانی ئابووری بوومەلەرزەكەیش ١٥٠ ملیار دۆلار لەسەر چین كەوت.

لە بوومەلەرزەكەی ساڵی ٢٠١٠ی هایتیدا كە بە گوڕی حەوت پلە بوو، ٢٠٠ هەزار كەس گیانیان لەدەست دا، ٨،٥ ملیار دۆلار زیانی ماددی بەر ئەو وڵاتە كەوت و ١٠ ملیۆن مەتر سێجا دارووپەردووش لە باڵەخانە داڕووخاوەكان دروست بوو.

ساڵی ٢٠١٥ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی حەوت پلە نیپاڵی هەژاند كە زیانی ١٠ ملیار دۆلار زیانی لە ئابووری ئەو وڵاتە دا و بووە هۆی خاپووربوونی ٢٧ ملیۆن مەتر سێجا بینا.

- بوومەلەرزەكانی توركیا

كۆنفێدراسیۆنی وەبەرهێنانی توركیا و جیهانی كار، زیانی بوومەلەرزەكەی ١٧ی ئابی ١٩٩٩ی شاری گۆلجووكی سەربە پارێزگای كۆجائێلیی بە ١٧،١ ملیار دۆلار خەمڵاند. لەو بوومەلەرزەیەدا كە بەگوڕی ٧،٤ بوو، ١٧ هەزار و ٤٨٠ كەس گیانیان لەدەست دا.

كۆنفێدراسیۆنی وەبەرهێنانی توركیا و جیهانی كار، زیانە ماددییەكانی بوومەلەرزەكانی شەشی شوباتیش بە ٨٤،١ ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.

هەروەها بانكی جیهانیش زیانی بوومەلەرزەكانی توركیا بە ٣٤،٢ ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت و پێشنینیش دەكات خەرجی لابردنی دارووپەردووەكان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كارەساتبارەكان پێویستی بە دوو هێندەی ئەو پارەیە بێت.

تا رۆژی چواری ئاداری ٢٠٢٣، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی كە شارەكانی مەڕەش، غازی عەنتاب، شانلیئورفا، ئامەد، ئادانا، ئادیامان، عوسمانییە، هاتای، كلیس، ماڵاتیا و ئەلعەزیزی گرتەوە، ٤٥ هەزار و ٩٦٨ كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی نەتەوەیەكگرتووەكایش بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە، ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا داروپەردوو دروستبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن