ئەو 10 ئەستێرە جیهانییەی بەڕێكەوت بەناوبانگ بوون

هەمەڕەنگ

14/03/2023     ژمارەی بینراو 286

راچڵەكین –

لەجیهاندا زۆرێك لە ئەكتەرو گۆرانیبێژو بەهرەمەندانی بوارە جیاجیاكان، كە ناوبانگێكی گەورەیان لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە، رێكەوت رۆڵێكی گەورەی لە ناوداربوونیان هەبووە، ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو ئەستێرە ناودارانەن كە بەرێكەوت ناوبانگیان دەركرد: 
  
جەستن بیبەر

سكۆتەر براون، بەڕێوبەری تۆماركردنی ئەمەریكی بەڕێكەوت بەهرەی جەستن بیبەری كەنەدی دۆزییەوە. لە كاتی گەڕاندا لە یوتیوب بە دوای گۆرانی هونەرمەندێكی دیكە، بە ڕێكەوت دەستی بەر یەكێك لە ڤیدیۆكانی جەستن بیبەر كەوت لە بری ئەوە. پاش بیستنی تەواوی گۆرانییەكە سەرسام بوو، براون هەوڵێكی زۆری دا تا شوێنی جەستن بیبەر بدۆزێتەوە، پەیوەندی بە هەموو قوتابخانەكانی ئەو شارەوە كرد كە ئەوی تێدا دەژیا، تا لە كۆتاییدا دایكی جەستن پەیوەندی پێوە كرد. ئەو هونەرمەندە كەنەدییە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە و یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی جیهان.

جیزێل بۆندچن

سەرەڕای ئەوەی ئێستا مۆدێلێكی بەناوبانگی جیهانییە، بەڵام لە ڕاستیدا خەونی جیزێل بۆندچن ئەوە بوو كە ببێتە یاریزانێكی پیشەگەری تۆپی بالە. لە تەمەنی 13 ساڵیدا ناوی خۆی لە خولێكی مۆدێلدا تۆماركرد تەنها لە پێناو ئەوەی گەشتێكی بێبەرامبەر بۆ ساوپاولۆ لەگەڵ ستافەكە دەستەبەر بكات. لە یەكەم ڕۆژی گەشتەكەدا، گرووپەكە كە لە 55 كچ پێكهاتبوون، چوون بۆ نانخواردن و هەر لەو ساتەدا بریكارێكی مۆدێل كردن ئەوی لەناویاندا دەرهێنا و كردی بە مۆدێل.

ئانیا تایلەر جۆی

بەر لەوەی بەهۆی دەركەوتنی لە زنجیرەی “The Queen's Gambit” ئەو خانمە ئەكتەرە تەنها كچێكی ئاسایی بووە كە سەگەكەی لەسەر شەقام پیاسەی دەكرد كاتێك لەلایەن دەزگایەكی مۆدێلسازییەوە دۆزرایەوە، لەلایەن بریكارێكەوە بە ناوی سارا دۆكاسەوە چاودێری دەكرا و پاشان بانگێشت كرا و بوو بە ئەكتەر.

هاریسۆن فۆرد

یەكەم هەنگاوی هاریسۆن فۆرد ئەستێرەی بەناوبانگی سینەما تەواو لەسەر بنەمای بەخت بوو. بەر لە كاری نواندن، وەك دارتاش كاری دەكرد، ڕۆژێك جۆرج لوكاس فیلمسازی بەناوبانگی ئەمەریكی بانگی دەكات تا كابینەی لە باخچەی ماڵەكەی بۆ درووست بكات. وەك ئەوەی قەدەر ویستبێتی، هەر لەوێدا جۆرج لوكاس پێشنیاری ڕۆڵێكی بۆ دەكات لە فیلمی “American Graffiti”ـدا.

هاریسۆن فۆرد ئێستا یەكێكە لە بەناوبانگترین و باشترین ئەكتەرەكانی جیهان لە دیارترین فیلمەكانی كە بەشداری تێدا كردبێت "Star Wars” و “Indiana Jones”.

پامێلا ئەندەرسۆن

لە سەرەتای ڕۆژەكانی كاركردنی وەك ڕاهێنەری لەشجوانی لە شاری ڤانكوڤەر، ئەستێرە دیارەكەی ئێستای زنجیرەی "Baywatch” لە یەكێك لە یارییەكانی یانەی "British Columbia Lionsـی كرد ئامادە دەبێت. وێنەكەی دەكەوێتەوە سەر شاشەی یاریگاكە و بەو هۆیەوە وێنەكەی بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و بەناوبانگ دەبێت. "

جۆنی دێپ

 بە پێچەوانەی بیركردنەوەی خەڵك، جۆنی دێپ ئاواتی ئەوە نەبوو ببێت بە ئەكتەر، بەڵكو لە ڕاستیدا ویستوێتی لە بواری مۆسیقا و كاری هونەریدا كار بكات و لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ تیپەكەیدا ڕووی كردوەتە لۆس ئەنجلۆس. لەوێ لەگەڵ هاوڕێیەكی بە ناوی جاكی ئێڕل هێلی چووە بۆ چاوپێكەوتنێك وەك بەربێژێك بۆ فیلمی  "A Nightmare on Elm Street". بەڵام ویس كراڤینی دەرهێنەر بڕیار دەدات جۆنی دێپ وەربگرێت لە جیاتی هاوڕێكەی. 

كریس پرات

بەر لەوەی ببێتە ئەستێرەیەكی دیار، ئەو ئەكتەرە وەك گارسۆن لە چێشتخانەیەكی ماوی كاری دەكرد. ڕۆژیكیان، كاتێك لەسەر كارەكەی بوو، ڕای داون چۆنگی دەرهێنەر دەبینیت و ئەویش بڕیار دەدات وەك ئەكتەر هەڵی بژێرێت بۆ فیلمی داهاتووی. 

ناتالی پۆرتمان

كاتێك تەمەنی تەنها 10 ساڵ بوو، پۆرتمان لەلایەن بریكاری مۆدێلەوە دۆزرایەوە لەكاتێكدا لەگەڵ دایكیدا لە دوكانێكی پیتزادا دوای وانەیەكی سەما خواردنیان دەخوارد. بەڵام ئەو پێی خۆش نەبوو بە تەنها لەسەر ڕووخساری بڕیاری لەسەر بدرێت و بەناوبانگ بێت، خولیای خۆی بۆ نواندن دەربڕی و داوای كرد لەگەڵ بریكارەكانی نواندن پەیوەندی ببەستێت.

نیك جۆناس

جۆناس لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لەگەڵ دایكیدا دەچێتە ئارایشتگایەك و لەوێ بەڕێوەبەرێكی دۆزەرەوەی بەهرەمەندەكان گوێییستی دەبێت كە گۆرانی دەڵێت و كارتێكی بازرگانی پێشكەشی دەكات. ئەم ڕووداوەش وایكرد كە ببێتە ئەستێرەیەكی دیاری دیزنی و گۆرانیبێژی دەستپێكی چەندین فیلمی بەناوبانگ.

مارلین مۆنرۆ

ماریلین مۆنرۆ كە ناوی ڕاستەقینەی نۆڕما جین مۆرتنسۆنە، زۆربەی تەمەنی منداڵی لە ماڵەكانی بەخێوكردن و هەتیوخانەكاندا بەسەر بردووە. سەرەڕای ئەوەی خۆی بە سرووشتی خاوەنی قژیكی قاوەییە، بەڵام بەهۆی قژە زەردە جوانەكەیەوە ناوبانگی دەكردووە. ئەوەی جێگای سەرنجە، مۆنرۆ لە كارگەیەكی فڕۆكەدا كاری دەكرد، كاتێك فۆتۆگرافەرێكی سوپا بینیویەتی و وێنەیەكی گرتووە. دوای كاركردن لەگەڵیدا، مۆنرۆ وازی لە كارەكەی هێنا و لە هاوسەرەكەی جیابووەوە و ناوی گۆڕی و دوای چەند ساڵێك گرێبەستێكی لەگەڵ بریكارێكی نواندن واژۆكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن