ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆپا لیگ و لە یاریی گەڕانەوەدا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە میوانی یانەی فرایبۆرگ ئەڵمانی.
ئەنجامی یاریی چوون بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتاییهات و تەنها گۆڵی یارییەکە دی ماریا کردی، لەم یاریەشدا کوڕانی ئەلێگری یارییەکی نایابیان کرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە یانە ئەڵمانییەکە هێنا، هەردوو گۆڵی یارییەکە ڤلاهۆڤیچ و کێیزا تۆماریانکرد.
بەکۆی گشتی هەردوو یاریی یۆڤانتۆس (3-0) شکستی بە فرایبۆرگ هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی 8ی و فرایبۆرگ ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: