تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕاکێشرا

وەرزش

17/03/2023     ژمارەی بینراو 219

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کەمێک لەمەوبەر تیروپشکی قۆناغی 8ی  خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە بارەگای سەرەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆن لە سویسرا ڕاکێشرا.

 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە، لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە.

 

هەروەها لە بەهێزترین ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قۆناغەدا هەردوو یانەی مان سیتی ئینگلیزی و بایرن مونشنی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە، لە یارییەکی تری بەهێزدا هەردوو یانەی ناپۆلی و ئەیسی میلان بەرامبەر یەک یاریی دەکەن و ئینتەرمیلان و بەنفیکای پوروگالی بەیەک دەگەن.

 

لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕێندا براوەی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی ڕووبەڕووی براوەی نێوان مان سیتی و بایرن مونشن دەبێتەوە، هەروەها براوەی یاریی نێوان ئینتەرمیلان و بەنفیکا ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان ناپۆلی و میلان دەبێتەوە.

 

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی 8 ی چامپیۆنزلیگ:

ڕیاڵ مەدرید - چێڵسی

ئینتەرمیلان - بەنفیکا 

مان سیتی - بایرن مونشن

ئەیسی میلان - ناپۆلی

 

یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 11-12 ی 4 - 2023 بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوە لە 18-19 ی 4 - 2023 بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن