بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند

کوردستان

18/03/2023     ژمارەی بینراو 510

راچڵەکین –
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٦ پلە لە قەزای کۆگسون سەربە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان روویدا.

ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) بڵاویکردەوە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٨:١٤ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە قەزای کۆگسون سەربە پارێزگای مەڕەشی هەژاند.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆگسون بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن