یاریزانێكی پێشووی پاریس: پێش ئەوەی ماڵئاوایی لە مێسی بکەن گرێبەستەکەی بسوتێنن

وەرزش

18/03/2023     ژمارەی بینراو 120

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جیرۆم ڕۆتن، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا، ڕەخنەی لە بەردەوامبوونی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گرت لەگەڵ پاریس بۆ وەرزی داهاتوو.

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە هەیە، بەڵام بەو مەرجەی کە ئەمە بە ڕەزامەندی ئەو دوو لایەنە بێت.

ئیدارەی پاریس هەوڵدەدات ئەستێرەی براوەی مۆندیالی 2022 ڕازی بکات لە پارکی شازادەکان بەردەوام بێت، بەڵام هێشتا دانوستانەکانی نێوان هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ڕۆتین لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی وتی: "دەزانم ناسڕ خەلیفی و لویس کامپۆس ئێستا گوێمان لێدەگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە پاریس ئەو ئۆفەرە وەربگرێتەوە کە پێشکەشی مێسی کراوە بۆ نوێکردنەوە، دواتر بیدڕێنێت و بیخاتە زبڵدانەوە، دواتر ئاگری لێبەردات و ماڵئاوایی لێبکات”.

یاریزانە پێشووەکەی فەرەنسا لە کۆتاییدا وتی: "مێسی دەیەوێت هەمان مووچەی مباپێ وەربگرێت، چۆن شتی وا ئەبێت، ئەوا گاڵتە کردنە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن