گەنجێك دەستڕێژی گولـلە لە ئەندامانی خێزانەكەی دەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1125

راچڵەكین -

لەشاری بەغدا تۆمەتبارێك بە چەك هێرشی كردە سەر ئەندامانی خێزانەكەی و دەستڕێژی گولـلەی لێكردن، بەهۆیەوە دایك و باوكی گیانیان لەدەستدا و خوشكێكیشی بە سەختی بریندار بوو.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە لەناوچەی زەیونە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس، گەنجەكە تۆمەتبارەكە بەهۆكارێكی نەزانراو، دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كردووەو بەهۆیەوە دەستبەجێ دایك و باوكی گیانیان لەدەستداوەو خوشكێكیشی كە خوێندكاری زانكۆیە، بە سەرختی بریندار بووە.

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی پۆلیسی بەغدا، هەڵمەتێكی بۆ دوەستگیركردنی بكوژەكە دەستپێكرد، كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووەو تائێستاش دەستگیرنەكراوە.

 هەرچەندە تائێستا هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئەمنیی ئاشكرایكرد، گەنجە تۆمەتبارەكە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن