راچڵەكین-
تۆمارێكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە تیایدا دەردەكەوێت گۆرانیبێژی میللی ( شاباز زەمانی) هێرش دەكاتە سەر ئامابووانی لایف میوزیكێك.
هەرچەندە شوێن و مێژووی ڕووداوەكە ئاشكرا نەبووە، بەڵام ئەوەی دەردەكەوێت ( شاباز زەمانی) لەكاتی گۆرانی وتندا لەستەیج دێتە خوارەوەو بەبۆكس لەدوو ئامادەبووی ئەو شەوە ئاهەنگە دەدات و دەبەی ئاویان تێدەگرێت.
تائێستاش هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەسەر هۆكاری ڕووداوەكە لەلایەن ئەو گۆرانیبێژە میللیە بڵاونەكراوەتەوە.