سبەینێ‌ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئابوری

08/02/2020     ژمارەی بینراو 860

راچڵەكین ـ

وابڕیارە سبەینێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو بكات.

خشتەی دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیە دەبێت:

 ڕۆژی یەكشەممە 9-2-2020، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت .

 ڕۆژی دووشەممە 10-2-2020،  مووچەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ڕۆژی سێشەممە 11-2-2020،  مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە 12-2-2020، مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 13-2-2020، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن