فه‌یروز
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی "فه‌یروز" نوێترین ڤیدیۆیی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت نزا ده‌كات و له خودا ده‌پاڕێته‌وه كۆتای به به‌ڵا و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت له جیهاندا.
فه‌یروز په‌یڕه‌وی ئاینی مه‌سیحیه و له ڤیدیۆكه‌دا كتێبی ئینجیلی به ده‌سته‌وه‌یه و داوا ده‌كات هه‌موو چاو ببڕنه تواناكانی خودا و ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت ئه‌م دۆخه ئاسایی بكاته‌وه و ئارامی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جیهان .
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" خودا گوێت له هاوار و ناڵه‌ی من بێت، من بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م و ته‌نها له تۆ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ڕوناكی بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ ژیانمان و ئه‌م تاریكیه هه‌ڵبگریت ئه‌گه‌ر تۆ هێزم پێنه‌ده‌یت ئه‌وه من توانای ئه‌وه‌م نابێت داوات لێبكه‌م و بێده‌نگ ده‌بم"
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بینیوه باسیان له‌وه كردوه زۆر بیری ده‌نگی ئه‌م خانمه ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه هه‌مووان سترێسن و پێویستیان به‌وه هه‌یه ئارام ببنه‌وه.