خۆهه‌ڵدانی ئافره‌تێك له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ڕۆژانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌واوی هه‌واڵه‌كان ڕاست بن .
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بوو به هه‌واڵی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی ئافره‌تێك بوو كه له باڵه‌خانه‌یه‌ك له نیویۆرك خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه و خۆی ده‌كوژێت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرا كه دوای مردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م ئافره‌ته‌ش خۆی كوشتووه.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر باسیان له‌وه كردوه ئه‌م گرته‌یه ڤیدیۆیی پیاوێكه به‌هۆی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له باڵه‌خانه‌یه‌ك له نیویۆرك خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و خۆی كوشتووه، و چه‌ندین قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تۆڕی "ئه‌ی ئای تی نیوز" له‌ڕێی هه‌واڵێكه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه ۆ ساڵی 2015 و ئافره‌تێكه دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناپاكی به‌رامبه‌ر كردوه خۆی كوشتووه.